کوردستانی
توركیا دوو گوندی هه‌رێمى كوردستان بۆردوومان ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
تورکیا بۆ جارێكى تر به فڕۆكەی بێفڕۆكەوان له‌شكركێشى بۆ سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدا و هەردوو گوندی گەڵاڵە و قامیشی لە سنووری پارێزگاى سلێمانی بۆردوومان کرد.
کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت رایگه‌یاند "سەرلە بەیانی ئەمڕۆ بۆردوومانەکە ئه‌نجامدراوه و زیانی گیانی نەبووە".
وتیشى "به‌ڵام بەو هۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە و تائێستا کۆنترۆڵنەکراوە".
تاوه‌كو ئێستاش به هۆى بۆردوومانه‌كه‌وه زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نەزاندراوە.
پ ح ع