کوردستانی

مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ ساڵی نوێی خوێندن ھەڵوێستیان دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ ساڵی نوێی خوێندن ھەڵوێستیان دەبێت

مەودا میدیا-

وا نزیک دەبینەوە لە ھاتنەوەی ساڵی نوێی خوێندن و حکومەتی ھەرێمیش بەڵێنی دامەزراندنی مامۆستایانی وانه‌بێژی نەبردووەتەسەر و نوێنەری وانەبێژانی ھەرێمیش رایدەگەیەنێت "لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانه‌ و خوێندنگاکان، ھەوڵوێستی نوێیان دەبێت".

عەلی رەئووف، نوێنەری وانەبێژانی ھەرێمی کوردستان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ھەڵوێستیان روونە و لە پێناو دامەزراندن چەندینجار خۆپیشاندانیان کردووە و داواکارییان بەرزکردووەتەوە".

وتیشی "لەگەڵ کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان و خوێندنگاکان، وەکو نوێنەرانی وانەبێژان لە سەرجەم شارەکانی کوردستان کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن و ھەڵوێستیان دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا ئومێدی دامەزراندنیان نییە، بۆیە لە کۆبوونەوەکەیاندا ھەر بڕیار و دەرخستەیەکیان ھەبێت بۆ ساڵی نوێ دەیگرنەبەر".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان