کوردستانی
رێکارهكانی پێویست به بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سهبارهت به بهڕێوهچوونى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان، لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە و رێکارهكانى پهیوهست بهو پرۆسهیه دیاریکرا.
ئەمڕۆ سێشهممه 20ى ئابى 2024، د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی وەک سەرۆکی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی ئارامیی پارێزگای سلێمانی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا كه بەڕێوەبەرانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەری ئۆفیسی ھەڵبژاردنەکانی پارێزگای سلێمانی ئامادەبوون، رێکاری پێویست بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان دیاریکران و جەخت لەسەر بێلایەنیی دامەزراوەکانی دەوڵەت و فەراھەمکردنی کەشێکی لەبار و ئارام بۆ ھەڵبژاردنەکان بەبێ جیاوازیی کرایەوە.
پ ح ع