کوردستانی

توركیا هێزى زیاترى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا هێزى زیاترى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كرد

مه‌ودا میدیا-

میدیاكانى سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، توركیا هێزێكى زۆرى به‌ چه‌كه‌وه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌.

به‌پێى هه‌واڵێكى میدیاكانى نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ "له‌ ڤیدیۆیه‌كدا ده‌رده‌كه‌وێت، توركیا هێزێكى زۆر به‌ چه‌كه‌وه‌ روانه‌ى سنورى گوند و ناحیه‌كانى سه‌ر به‌ قه‌زاى ئامێدى له‌ پارێزگاى دهۆك كردووه‌".

توركیا کاروانێکی سوپاى بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چه‌كه‌وه‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم كردووه‌.

له‌ ماوه‌ى رابردوو توركیا هێزێكى زۆرى هێناوه‌ته‌ ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان و چه‌ندین ناوچه‌یان داگیركردووه‌ و تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ روونكردنه‌وه‌ و هه‌ڵوێستێكى له‌و باره‌وه‌ نه‌بووه‌.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان