کوردستانی
بهرپرسێكى رۆژئاواى كوردستان: نامانهوێت شهڕ لهگهڵ سووریا بكهین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرى خۆسەرى رۆژئاواى كوردستان رایگەیاند، خوازیارین گفتوگۆ و رێگاچارەی سیاسیین و لەگەڵ حکومەتی دیمەشق شەڕمان نییە.
حەسەن کۆچەر، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەری خۆسەرى رۆژئاواى كوردستان رایگهیاند "ئەوان وەکو بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرى خوازیاری گفتوگۆ و رێگاچارەی سیاسیین".
وتیشى "لەگەڵ حکومەتی سووریا شەڕمان نییە، بەڵام ئەگەر هێرشێک ئەنجام بدرێت بەهێزتر لە جاران وەڵام دەدەینەوە".
باسى لهوهشكرد "ئەو هێرشانە حكومهتى سووریا دوو ئامانجیان ههیه، یەکەم ئامانجی دروستکردنی ناسەقامگیری و ئاڵۆزی لە دێرەزوو و دووهمیش رێکخستنی شەڕی کورد و عەرەب لە ناوچەکە".
ع