کوردستانی
قه‌یس خه‌ز عه‌لى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق رایگه‌یاند، پیلانی تورکیا دابڕاندنی هەرێمی کوردستان و کەرکوکه لە عیراق.
قەیس خەزعەلی، ئه‌میندارى گشتى بزووتنه‌وه‌ى عه‌سائیب ئه‌هلى حه‌ق رایگه‌یاند "لەشکرکێشی تورکیا له راده‌به‌ده‌ره و ئێمه‌ش هەموو هەوڵەکانمان لەسەر دەرکردنی سوپای داگیرکاری تورکیا دەبێت".
وتیشى "تورکیا دەیەوێت هەرێمی کوردستان و کەرکوک دابڕێنێت و بیخاتە پاڵ خەونی ئیمپراتۆریەت و خەلافەته خەیاڵییەکەی".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "عیراقییەکان بوونی داگیرکاری لەسەر زەوییەکانیان رەتدەکەنەوە و ئیرادەی رزگارکردنی وڵات و سەروەرییەکی تەواو بابەتێکی دانوستان نییه".
ع