کوردستانی
توركيا له یه‌ك رۆژدا هه‌شتجار بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، ته‌نها له ماوه‌ى یه‌ك رۆژدا توركیا هه‌شتجار بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
له ماوه‌ى دوێنێ ئێواره هه‌تا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، فڕۆكه‌كانى توركیا و درۆنى توركى، هه‌شتجار بۆردوومانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه و چواریان له ناوچه‌ى شارباژێرى سلێمانى بووه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، هه‌تا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، چوار جار شارباژێر بۆردوومانكراوه له شاخى برزوت و كڵاوه".
بۆردوومانه‌كان هیچ زیانێكى گیانى خه‌ڵكى مه‌ده‌نییان لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه ته‌نها زیان به پوش و ره‌ز و باخى هاوڵاتییان گه‌یشتووه و ئاگریش كه‌وتووه‌ته‌وه.