کوردستانی

لە سلێمانی تا ئێستا واده‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی تا ئێستا واده‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌

مه‌ودا میدیا-

هه‌رچه‌نده‌ په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر واده‌ى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كانى دیارییكردووه‌ بۆ ساڵى نوێى خوێندن، به‌ڵام تا ئێستا په‌روه‌رده‌ى سلێمانى دیارینه‌كردووه‌.

به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى تا ئێستا واده‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كانى بۆ ساڵى نوێى خوێندنى 2024 بۆ 2025 رانه‌گه‌یاندووه‌".

له‌ ئێستادا مامۆستایان زۆر توڕه‌ن و ده‌ڵێن "ئه‌و بڕیارانه‌ى كه‌ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ به‌ مامۆستایانى دا له‌ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ و دامه‌زراندنى مامۆستایانى گرێبه‌ست، هیچیانى نه‌بردووه‌ته‌سه‌ر".

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌، به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌گه‌رى بایكۆتكردنه‌وه‌ى ده‌وام له‌ سه‌ره‌تاى ساڵ، یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌گه‌ر كراوه‌كان له‌به‌رده‌م ده‌سته‌ى مامۆستایانى ناڕازیی سلێمانى.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ى رابردوو، په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر كاتى كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كانى دیاریكرد كه‌ 15ى ئه‌یلوله‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان