کوردستانی
كه‌مپى هۆل مه‌ترسیداره و ئه‌گه‌رى كاره‌سات هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
لە کۆی 20 هەزار عیراقی نیشتەجێی کەمپی هۆل لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق گەڕانەوەی چوار هەزار کەسی بۆ وڵاتەکە راگەیاند.
کەمپی هۆل لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کە لەژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتە، زیاتر لە 53 هەزار کەسی تێدایە کە هەڵگری ره‌گه‌زنامه‌ى جیا جیان و بەشی هەر زۆریشیان کەسوکاری چەکدارانی داعشن.
کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران رایگەیاند "تاوەکو ئێستا چوار هەزار کەس گەڕاونەتەوە عیراق، لە رێگەی لێکۆڵینەوەی ئەمنیی و رێکارەکانەوە لە گەڕاندنەوەی زۆرێک لەوانەی دەستیان لە خوێنی عیراقییەکان نەبووە، عیراق تا رادەیەک سەرکەوتوو بووە".
به‌راى شاره‌زایانى سه‌ربازى، ئه‌و كه‌مپه مه‌ترسیداره، چونكه سه‌ره‌ڕاى بوونى چه‌كدارێكى زۆرى داعش، هاوكات چه‌ندین نه‌وه‌ى داعشى تێدایه، هه‌ر بۆیه ڕەنگە لە ساڵی 2014 دا لە داعش مەترسیدارتر بێت.
ع