کوردستانی
سەرۆکی هەرێم: هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ و پێویسته
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت "هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه و نوێكردنه‌وه‌ى ره‌وایه‌تیى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ و پێویسته".
ئەمڕۆ 21ى ئابى 2024، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق كۆبووه‌وه و له‌و باره‌یه‌وه سەرۆکایه‌تیی هەرێمی کوردستان رایهگهیهندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
دەقی راگەیهندراوهكه:
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/8/21 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز کلاودیۆ کۆردۆن نوێنه‌رى تایبه‌تی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق بە وەکالەت، كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ده‌رباره‌ى ئه‌ركى تیمى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى له كاتى مانه‌وه‌یان له عێراق ماوه بیروڕایان گۆڕییه‌وه، هه‌روه‌ها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیان تاوتوێ كرد.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى سوپاس و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هاوكارى و پشتگیری‌یان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، جه‌ختى كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردن بۆ ناو و پێگه و نوێكردنه‌وه‌ى ڕه‌وایه‌تیى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگ و پێویسته و جه‌ختى له به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌یه‌كى ده‌نگدانى پاك و ڕوون به به‌شداریى هه‌موو لایه‌ن و پێكهاته‌كان كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز كۆردۆن ستایش و پێزانینى تیمى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و مامه‌ڵه‌ى دروست و واقعیانه‌ى له‌گه‌ڵ پرسى هه‌ڵبژاردنى كوردستاندا نیشان دا و پابه‌ندیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى به پشتگیرى له سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى ده‌نگدان دووپات كرده‌وه.
دوا كۆبوونه‌وه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
پ ح ع