کوردستانی
پارێزگاری كەركوك بڕیارى بوێرانه ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا ميديا-
پارێزگاری كەركوك بڕیارى بوێرانه ده‌دات و پاڵپشتى هه‌ژاران ده‌بێت و دژى سته‌مكاران ده‌وه‌ستێته‌وه و ده‌ڵێت "خانووی زیادەڕەوی هیچ هاوڵاتییه‌ك ناڕوخێنن، له به‌رانبه‌ردا رێگرى لەو دەڵاڵانە ده‌كه‌ن كه دەست بەسەر زەویدا دەگرن و دەیانفرۆشنەوە".
سه باره‌ت به رووخاندنى خانووی زیادەڕەو، رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک ئاشكرای كرد "ئیدارەی شاره‌كه ماڵی هیچ هاوڵاتییەکی کەرکوک ناڕوخێنێت، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا رێوشوێن بۆ دەڵاڵ و دزەکان ده‌گرنه‌به‌ر و ئەو كه‌سانەی دەست بەسەر دۆنمی زەویدا دەگرن و دەیبڕن بۆ فرۆشتن بۆ ئەوەی هەژاران تێوەگلێنن، ده‌كه‌نه ئامانج".
راشیگه‌یاند "ئه‌وان رێگرى ده‌كه‌ن دەڵاڵی زەوی و مافیاکان دەست بۆ سامانی گشتی ببەن و دۆخەكە قۆرغ بكەن و له رێیه‌وه دەست بۆ بەرژەوەندیی هاوڵاتییان و خەڵكی هەژار ببەن".
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد "دژی ئەو باندانەی دەستدرێژی دەکەنەسەر زەوییەکانی دەوڵەت، رێنماییان داوەتە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک و لیژنە پەیوەندیدارەکان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و چیتر بێدەنگ نابن له ئاست ئەو كه‌سانەی دەست بەسەر زەویدا دەگرن بۆ ئەوەی نەکرێتە پڕۆژەی خزمەتگوزاریی نوێ، قوتابخانە و بنکەی تەندروستیی لە پارێزگاكه".
پ ح ع