کوردستانی
وەرگیراوانی خوێندنى ئهم بهشانه ئاگادار دهكرێنهوه "فریا بكهون"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەرگیراوانی خوێندنی باڵا/ دیپلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی خوێندنی (2023-2024) کە دواخستنی خوێندنیان بۆ کرابوو، ئاگادار دەکاتەوە لهوهى كه دەتوانن لە ئهمساڵی خوێندندا دەست بە خوێندنی ئەکادیمی بکەن.
ئهمڕۆ 21ی ئابی 2024، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد و گشتاندنی پێکردووە بۆ سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا/ دیپلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی خوێندنی (2023-2024) کە دواخستنی خوێندنیان بۆ کرابوو.
له راگهیهندراوهكهدا ئهوههاتووه "دەسەڵات دەدرێت بە زانکۆکان بە مەبەستی دەستپێکردنی خوێندنی ئەکادیمی ناوبراوان لە سەرەتای ساڵی خوێندنی (2024 – 2025) بەپێی توانای کۆلێژ/ بەشەکان بە مەرجی پەیڕەوکردنی رێنمایی سەرپەرشتیکردن و ستافی وانەوتنەوە و هەبوونی تاقیگە و پێداویستییە زانستییەکان، یان دەکرێت سوود وەربگیرێت لە ستافی وانەگوتنەوە و سەرپەرشتیی لە زانکۆ حکومەتییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی هاوبەشی زانستی نێوان زانکۆکان، یاخود سوود وەرگرتن لە سیستەمی میوانداری".
ههروهها روونیشیكراوهتهوه "لە حاڵەتێکدا ئەگەر کۆلێژ/ بەشەکە نەیتوانی پرۆسەی دەستپێکردن بە خوێندن بۆ ناوبراوان لە ساڵی خوێندنی (2024 – 2025) بە هۆکارەکانی ئاماژە پێکراو لە خاڵی (1)ی سەرەوە ئەنجام بدات، ئەوا خوێندنی ناوبراوان بۆ ساڵی خوێندنی (2025 – 2026) دوا دەخرێت".
پ ح ع