کوردستانی
شارهزایهكى كهشناسى زانیاریی له سهر شەپۆلەکانی گەرما تاكۆتایی مانگ دهخاتهڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارهزایهكى بوارى كهشناسى، رایدهگهیهنێت "پێدەچێت شەپۆلەکانی گەرما هەر بەردەوامی هەبێت تاكۆتایی مانگ و لە 23ی ئابهوه، لە ناوچە شاخاوییەکان شەوانە كهشى فێنک و سارد دەستپێدەکات و دواتر رۆژ بە رۆژ دادهبەزێت بۆ ناو شارەکانیش".
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بۆ مهودا میدیا رایگهیاند "ماوەیەکی زۆرە پلەکانی گەرما لە مانگی ئاب، زۆر رووی لەبەرزبونەوە کردووە و پێدەچێت شەپۆلەکانی گەرما هەر بەردەوامی هەبێت تا كۆتایی مانگ".
وتیشى "پلەکانی گەرما هەر روو لە بەرزبوونەوە دەکات، لە ناوچەکانی گەرمیان لە °45 بۆ نزیک °49 پلە و لە ناو شارە گەورەکان لە °40 بۆ سەروو °45 پلە و لە ناوچە شاخاوییەکان لە °30 بۆ سەروو °35 پلە و لە ناوچە کوێستانەکان 20 بۆ نزیک °30 پلە دهبێت".
سالار حاجی عەلی، راشیگهیاند "هەروەها لە 23ی ئاب، لە ناوچە شاخاوییەکان شەوانە كهشى فێنک و سارد دەستپێدەکات بەهۆی کەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ چوونە نێوشەو، دواتر رۆژ بە رۆژ ئەو شەوانە فێنکی و ساردییە دادهبەزێت بۆ ناو شارەکانیش، لەگەڵ ئەوەشدا چەند رۆژێک بڕوات لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلول، پلەکانی گەرما چەند پلەیەک روو لە دابەزینێکی خێرا دەکات، وردە وردە پلەکانی گەرما تاوهكو سەرەتای وەرزی پایز لە نێوان بەرزبوونەوە و نزم بوونەوەی کاتی، خۆی دەبینیتەوە".
روونیشیكردهوه "سهبارەت بۆ شەپۆلی یەکەم بارانبارینیش، هیچ ئاماژهیهکی دیاریکراو نەهاتووهتەپێش، گۆڕانکارییەکان زۆر بەخێرایی روو دەدات".
پ ح ع