کوردستانی
ژمارهیهكى زۆر له ئاوارهكانى ههولێر گهڕانهوه شوێنى خۆیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشهممه21ى ئابى 2024، له لایهن كۆچ و كۆچبهرانى عیراقهوه 803 ئاوارەی ناو کەمپەکانی ھەولێر گەڕانەوە بۆ قەزا و ناحیەکانی پارێزگاى نەینەوا.
لە بەیاننامەیەکدا ئیڤان فایق جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانى عیراق، گەڕانەوەی 803 ئاوارەی لە کەمپەکانی ھەرشەم و بەحرکەی ھەولێر، بۆ سەر ماڵ و حاڵی پێشتری خۆیان لە قەزا و ناحیەکانی نەینەوا ئاشكرا كردووه.
راشیگهیاندووه "گەڕانەوەی ئاوارەکان بە ھاوکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دەسەڵاتدارانی عیراق ئەنجامدراوە".
له بهیاننامهكهدا وەزیری کۆچ و كۆچبەران رێنمایی بە فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی داوه، بەردەوام کاربکەن بۆ تۆمارکردنی ئەو خێزانە ئاوارانەی کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە لەگەڵ پێدانی یارمەتییە دارایی و فریاگوزارییەکان بۆیان، کە بڕەکەی چوار ملیۆن دینارە بۆ ھەر خێزانێک".
ئهمه له كاتێكدایه، رۆژی ٨ی ئابى 2024، ئهو وهزیره، پێکھێنانی لیژنەیەکی باڵای بە چاودێریی سەرۆکى حكومهتى عیراق راگهیاند، به مهبهستى داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە ههردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک.
پ ح ع