کوردستانی
ئه‌و ژنه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌ى منداڵه بچووكه‌كه‌يدا، ده‌ستگیر كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا یدیا-
ئەو ژنەی ئەشکه‌نجە منداڵه بچووكه‌كه‌ى دا، له لایه‌ن ئاسایشی هەولێره‌وه دەستگیر کرا و وه‌ك ئاسایش ده‌ڵێت "ژنه‌كه عەرەبە و خەڵکی بەغدادە، و منداڵه‌كه‌ش کچێكى ته‌مه‌ن چوار ساڵانە و منداڵى خۆیه‌تى".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر ئاشكرایكرد "دوای ئەوەی گرتە ڤیدیۆی ئەشکەنجەدانی منداڵێکی بچووک لەلایەن ژنێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، لەلایەن تیمەکانیانەوە بەدواداچوون ئەنجامدرا".
ده‌شڵێت "لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەو ژنە بە رەچەڵەک عەرەبە و خەڵکی شاری بەغدادە، بەمەبەستی کارکردن لە شاری ھەولێر نیشتەجێبووە و لە ئێستاشدا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی ھەولێر دەستگیر کراوە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە ئەو منداڵەی کە ئەشکەنجەی داوە کچێکی تەمەن چوار ساڵانە و منداڵی خۆیەتی، ماوەیەکیش دەبێت لە ھاوسەرەکەی جیابووەتەوە".
پ ح ع