کوردستانی
ئهم ناوهندانه كاتى كۆنگره بهستنیانه و دەشبێت کۆنگرە ببەستن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ئێستادا وادەی بەستنی کۆنگرەی رێکخراوەکان و سەندیکاکانی کوردستان لەوانە؛ رۆژنامەنووسان و ھونەرمەندان و نووسەران و چەندینی تر بەسەرچووە و ھیچ وادەیەک دیارینەکراوە کە کەی کۆنگرە دەبەستن.
لەوبارەیەوە، کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانی رۆژنامەنووسانی کوردستان بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ھەموو رێکخراوەکان و سەندیکاکان کاتی کۆنگرە بەستنیانە و وادەکەشیان بەسەرچووە".
وتیشی "ئەگەر کۆنگرەش ببەسترێت ھەموویان پێکەوە دەبەسترێن و کاتیشی ھاتووە و دەبێت کۆنگرە ببەستن".
لەبارەی دیاریکردنی کاتی بەستنی کۆنگرەش، ناوبراو، ئاماژەی بەوەکرد "تاوەکو ئێستا کاتەکەی دیارینەکراوە و نازاندرێت کەی کۆنگرە دەبەسترێت".
پ ح ع