کوردستانی

هەوڵەكانی پاككردنه‌وه‌ى شار بەردەوامە و زیاتر له‌ یه‌ك هه‌زار تۆن خۆڵ و خاشاك كۆكراوه‌ته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەوڵەكانی پاككردنه‌وه‌ى شار بەردەوامە و زیاتر له‌ یه‌ك هه‌زار تۆن خۆڵ و خاشاك كۆكراوه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

هەوڵەكانی شارەوانیی كەركوك بۆ پاككردنه‌وه‌ى ناو شار له‌ خۆڵ و خاشاك بەردەوامە و ئه‌مڕۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى تر پاككراوه‌ته‌وه‌.

له‌ دواى بڕیاره‌كه‌ى رێبوار ته‌ها، پارێزگارى كه‌ركوك كه‌ هۆشدارى داوه‌ كۆمپانیاكان بۆ پاككردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌، سه‌رۆكایه‌تيى شارەوانیی كەركوك رایده‌گه‌یه‌نێت " هەوڵەكانیان بۆ پاكوخاوێنی ناوشار بەردەوامە".

له‌ به‌رده‌وامى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌شدا شاره‌وانى ده‌شڵێت "ئەمڕۆ هەڵمەتێك بۆ پاككردنەوەی گەڕەكی یەكی حوزەیران و شەقامی فڕۆكەخانە لە كەرتی شەش ئەنجامدرا".

تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ یه‌ك هه‌زار تۆن خۆڵ و خاشاك له‌ كه‌ركوك كۆكراوه‌ته‌وه‌ و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارى شاره‌كه‌ش بیرى له‌ دروستكردنى كارگه‌ى ریسایكلین كردووه‌ته‌وه‌.

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان