کوردستانی

ده‌ست به‌گواستنه‌وه‌ى حزبه‌ كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵات ده‌كرێت بۆ كه‌مپى سورداش

مەودا میدیا - سلێمانی |


ده‌ست به‌گواستنه‌وه‌ى حزبه‌ كوردییه‌كانى رۆژهه‌ڵات ده‌كرێت بۆ كه‌مپى سورداش

مه‌ودا میدیا-

عیراق رێوشوێنی کرداریی بۆ بڵاوەپێکردنی حزبه‌ کوردییەکانی رۆژهه‌ڵاتى ئێران لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەبەر.

 قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق له‌ نوسراوێكدا رەزامەندی وەزارەتی کۆچبەری عیراقی وەرگرتووە بۆ جێگیرکردنی حزبه‌ کوردییەکانی رۆژهه‌ڵاتى ئێران لە کەمپی سورداش له‌ سلێمانی، کە لە ئێستادا لە دەڤەری زەرگوێز جێگیرکراون.

له‌ نوسراوه‌كه‌ هاتووه‌ "به‌ پشتبەستن بە نامەی فەرمی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق له‌ رۆژى 19ى ئه‌م مانگه‌ پێشکەشی وەزارەتی کۆچبەران کراوە، هەنگاوی عیراق بۆ جێگیرکردنی حزبه‌ کوردییەکانی رۆژهه‌ڵات لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان هاوتەریبە لەگەڵ جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنی ئەمنی ئێران و عیراق".

لاى خۆیه‌وه‌ ئیڤان فایق، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عیراق، وەڵامی نامەکەی قاسم ئەعرەجی داوەتەوە و رازیبوونی خۆی بە داواکاریی ئەعرەجی و تەرخانکردنی کەمپی سورداش بۆ ئەو مەبەستە دەربڕیوە.

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان