کوردستانی
یهكێتى سهرۆكى حكومهتى ههرێم له پارتى وهردهگرێتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
نوێنەرێكى هاوپەیمانی سادقون لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گۆڕانکاری گەورە لە حوکمڕانی هەرێم دروست دەکات.
سوهەیلە سوڵتانی، نوێنەری هاوپەیمانی سادقون لە پەرلەمانی عێراق رایگهیاند "باڵادەستی ئەم دواییەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەر لایەنە کوردستانییەکانی تر و سەرکەوتنەکەی لە پارێزگای کەرکوک ئاماژەیە بۆ گۆڕانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا".
وتیشى "لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک جاران نەماون و بوونی لایەنە تازەپێگەیشتوەکان لە گۆڕەپانی سیاسییدا ژمارەی لایەنگرانی ئەم حزبەی زۆر کەم کردووەتەوە و یەکێتی دەتوانێت دەسەڵاتی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان بگرێتە دەست".
ئەوەشی خستەڕوو "سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی سەرکوتکردنی ئازادییەکان و تیرۆرکردنی چالاکوانانەوە بووەتە هۆی داکشانی رێژەی لایەنگرانی ئەم حزبە".
ع