کوردستانی

شۆفێران له‌ گرانى نرخى به‌نزین ناڕازین

مەودا میدیا - سلێمانی |


شۆفێران له‌ گرانى نرخى به‌نزین ناڕازین

مه‌ودا میدیا-

ماوه‌ى چوار رۆژه‌ نرخى به‌نزین له‌ هه‌رێمى كوردستان گرانبووه‌ و شۆفێران ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن له‌ گرانى نرخى به‌نزین له‌كاتێكدا نرخى نه‌وت له‌ بۆرسه‌ى جیهانیی دابه‌زیووه‌.

هه‌ورامان ره‌حیم، شۆفێر به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "گرانبوونى به‌نزین ئه‌ركێكى تره‌ بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان، حكومه‌تى هه‌رێم له‌برى ئه‌وه‌ى بیر بكاته‌وه‌ به‌نزین هه‌رزان بكات، له‌سه‌ر خه‌ڵكى گرانتر ده‌بێت".

وتیشى "ئه‌و هه‌موو نه‌وته‌ هه‌یه‌، ناڕواته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌ى بۆچى حكومه‌ت وه‌ك پاڵپشتى بۆ به‌نزینخانه‌كان به‌نزین دابین ناكات، تا به‌ هه‌رزان ده‌ست شۆفێر بگات، خێر و بێرى وڵات هیچى بۆ خه‌ڵكى فه‌قیر و هه‌ژار نییه‌".

كارمه‌ند سه‌یوان، شۆفێرى ته‌كسى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌ركات به‌نزین گرانبێت، ئیشوكارى شۆفێرى ته‌كسى قورستر ده‌بێت، به‌ناچاریش ده‌بێت نرخێك زیاتر له‌ نرخى پێشتر به‌ هاوڵاتیی بڵێین له‌كاتى گواستنه‌وه‌".

باسى له‌وه‌شكرد "هیچ مانایه‌كى تیا نییه‌ له‌ وڵاتى نه‌وت، یه‌ك لیتر به‌نزینى نۆرماڵ له‌ سه‌رو 750 دیناره‌وه‌یه‌، كه‌ هیچ باشیش نییه‌ بۆ ناو ئۆتۆمبێل، به‌نزینى محسه‌نیش له‌ سه‌رو 950 دیناره‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ هه‌مووى بارگرانییه‌ بۆ خه‌ڵك".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان