کوردستانی
ئیلهام ئهحمهد: سووریا دان به مافهكانمان بنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەى ئیدارەی رۆژئاواى كوردستان رایگەیاند، رژێمی سوریا لەبەردەم دوو بژاردەدایە، گفتوگۆكردن لەگەڵ ئیدارەی خۆبەرێوەبەرێتی و دانپێدانانی، یان رووبەڕووبوونەوەی دیوارێكی نوێ.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەى ئیدارەی رۆژئاواى كوردستان رایگەیاند "پێویسته سوریا دانبنێت بە مافەكانمان لەزمان و كوردی و هێزەكانمان و مافە بنەڕەتیەكانیمن و ئیدارەكەمان لە چوارچێوەی دەستوری سووریا و هەنگاونان بەرەو نا ناوەندێتی".
وتیشى "پێویستە چارەسەركردنی كێشەی سووریا لەسەر بنەمای چارەسەركردنی پرسی كوردبێت و پێویستە مافەكانی زمانی كوردی بخرێتە دەستوری سووریا و بە خۆبەڕێوەبەرایەتیەكەیان دانیپێدابنرێت".
ئهوهشى خستهڕوو "سیستمی دەسەڵاتی نا ناوەندێتی قبوڵبكرێت و كۆتایی بە دەوڵەت ناوەندی بهێنرێت و دەبێت رژێمی سووریا قبوڵیان بكات یان رووبەڕووی دیوارێكی نوێ دەبێتەوە".
ع