کوردستانی
له پێناو زه‌ره‌رمه‌ندنه‌بوونى جووتیارانى هه‌رێم، عیراق بڕیارێك ده‌دات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى جووتیاران و هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم بۆ رێگریكردن له هاورده‌كردنى چه‌ند به‌رهه‌مێكى خۆماڵیی له سنوورى عیراقه‌وه، ئەندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت "هاورده‌كردنی شووتی و کاڵەک راده‌گیرێت، و مانگی داهاتووش رێگە بە هێنانی تەماتە نادرێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى ئابى 2024، د.بڕیار رەشید، ئەندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند "دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا بانگەوازی کۆمەڵێک لە جووتیارانی کوردستان‌مان پێگەیشت، دەستبەجێ لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵی عیراقەوە کارمان لەسەرکرد و شاندێكی وەزارەتمان بانگهێشتکرد تاوەکو بەشێوەیەکی مەیدانی ئاستی بەرهەمی جووتیارانیان ببینن، لەگەڵ گەڕانەوەی شانده‌كه داوامان لەوەزیری کشتوکاڵی عیراق کرد کە هاوردەی بەرهەمی شووتی و کاڵەک رابگرێت".
راشیگه‌یاندووه "لە 20ی 8وە وەزیری کشتوکاڵی عیراق نووسراوی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق (ئەنجومەنی ئابووری) کردووە و تیایدا داوای رێگریکردن لە هاوردەکردنی بەرهەمەکانی (شووتی و کاڵەک) دەکات، و بڕیار وایە لە مانگی نۆ هەمان داواکاری بۆ خەیار و تەماتەش بکرێت".
د.بڕیار رەشید، روونیشیكردووه‌ته‌وه "بەمەش جووتیاران دووچاری هیچ زیانێک نابن، هاوکات چاو‌دێر دەبین بۆ ئەوەی نرخەکان لەسەر هاوڵاتییان زیاد نەکرێت، هەر بۆ ئەو مەبەستەش وەک فراکسیۆنی یەکێتی هەوڵەکانمان چڕ کردووه‌تەوە بۆ دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ رێکخستنی نرخ و پابەندکردنی جووتیارانیش بەو نرخانەوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی تەماتەش لەگەڵ نوێنەری جووتیاران و لیژنەکانی قایمقامیەت و لایەنی پەیوەندیدار لە پەیوەندیداین، بڕیار وایە لە رۆژەکانی داهاتوو لەگەڵ پێگەیشتنی بەرهەمی جووتیارانی کوردستان نرخەکەی دابەزێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، له ماوه‌ى رابردوودا ژماره‌یه‌ك له جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كى ناڕه‌زایه‌تییان دژى هاورده‌كردنى به‌رهه‌مه‌كانى شووتى و كاڵه‌ك و خه‌یار و ته‌ماته له سنووه‌كانى عیراقه‌وه ئه‌نجامدا و به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى سلێمانیش تایبه‌ت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وان هه‌وڵى ته‌واوه‌تییان داوه و له‌گه‌ڵ عیراق گفتوگۆیان كردووه كه هاورده‌كردنى ئه‌و به‌رهه‌مانه رابگرێت".
پ ح ع