کوردستانی
زانیاریی له سه‌ر بۆردوومانه‌كه‌ى گوندى گه‌ڵاڵه ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى ئابى 2024، بۆ جارێكى تر توركیا به فڕۆكه‌كانى بۆردوومانى سنوورى گوندى گه‌ڵاڵه‌ى كرد و ئەنجومەنى گونده‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت "بۆردوومانه‌كه دووجار بووه و نزیک شوێنی دانیشتووانى هاوڵاتییانیش بووه".
عەلی مەحمود، ئەنجومەنی گوندی گەڵاڵە رایگه‌یاند "ئەمڕۆ له پاشى نیوه‌ڕۆ، توركیا به فڕۆکەى بێفڕۆکەوان دووجار سنووری گونده‌كه‌یانى بۆردوومان کرد".
وتیشى "بۆردوومانەکه لە نزیک شوێنى دانیشتووانى هاوڵاتییان بووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به‌ڵام بۆردوومانه‌كان نه‌بوونه مایه‌ى زیانى گیانى".
پ ح ع