کوردستانی
توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان لە هەرێم له هەڵکشاندایە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
رێکخراوی پەیامنێرانى بێ‌سنوور، سه‌باره‌ت به تووندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان له هەرێمی کوردستان باس له‌وه‌ده‌كات، رێژه‌كه له هەڵکشاندایە و ئامارێكیشى له‌و رووه‌وه خستووه‌ته‌ڕوو.
لەدوایین راپۆرتییدا ئه‌و رێكخراوه چه‌ند نموونه‌یه‌كى له تووندتیژییه‌كان به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نووسان خستووه‌ته‌ڕوو، و ده‌ڵێت "تووندوتیژییەکان دژی رۆژنامەنووسان بەردەوام لە هەڵکشاندایە".
له راپۆرته‌كه‌دا، کوشتنی رۆژنامەنووس موراد میرزا ئیبراهیمی، کە نزیکەی مانگێک لەمەوپێش بە‌هێرشی ئاسمانیی تورکیا کوژرا و تاوەکو ئێستاش هۆکاره‌كه‌ی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، وه‌ك نموونه‌یه‌ك باسكردووه.
هاوكات، دەستگیرکردنی نیژیار محەمەد پەیامنێر و بەهێز ئاکرێی کامێرامان، لە کاتی رووماڵی له‌شكركێشییه‌كانى تورکیا لە پارێزگای دهۆک بۆ ماوەی چەندین کاتژمێرێك و هێرشکردنەسەر رۆژنامەنووس ئۆمێد بەڕووشکی، له لایه‌ن هێزەکانی ئاسایشی دهۆک لە ساڵیادی کوشتنی رۆژنامەنووس ویداد حسێندا، له‌و نموونه‌ى ترن كه له راپرته‌كه‌دا ئاماژه‌ى پێدراوه.
رێکخراوی پەیامنێرانى بێ‌سنوور، باسى له‌وه‌شكردووه، تەنها بەبیانووی ئەوەی بیروبۆچوونی لە پەکەکەوە نزیکە، رۆژنامەنووسێكی بەشی عەرەبی ماڵپەڕی رۆژنیوز، سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە".
پ ح ع