کوردستانی

به‌هۆى مه‌ڕێكه‌وه‌ گه‌نجێك گیان له‌ده‌ستده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌هۆى مه‌ڕێكه‌وه‌  گه‌نجێك گیان له‌ده‌ستده‌دات

مه‌ودا میدیا-

له‌ گوندێكى سەر بە قەزای خەلیفان گه‌نجێك له‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى مه‌ڕێك ده‌كه‌وێته‌ ناو حه‌وزێك ئاوه‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌دات ده‌ریبهێنێت، ده‌كه‌وێته‌ ناو حه‌وزه‌ ئاوه‌كه‌وه‌ و ده‌خنكێت، وتەبێژی بەرگریی شارشتانیی سۆرانیش رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌ لایه‌ن تیمەکانیانه‌وه‌ ته‌رمى گه‌نجه‌كه‌یان دەرهێناوە".

رەوەند مەغدید، وتەبێژی بەرگریی شارشتانیی سۆران رایگه‌یاند "هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوی عەبدوڵڵا حوسێن شێرزادە، كه‌ تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 33 ساڵه‌ و دانیشتووی گوندی سرێشمەی سەر بە قەزای خەلیفانە، ئه‌مڕۆ له‌ كاتى هه‌وڵدانى بۆ ده‌رهێنانى مه‌ڕێك له‌ ناو حه‌وزێكى ئاودا، کەوتووەتە ناو حه‌وزه‌كه‌وه‌ و خنکاوە".

وتیشى "له‌ پاش ده‌رهێنانى تەرمه‌كه‌یان رەوانەى نەخۆشخانەى سۆران کردووه‌ و دواتر رەوانەی دادپزیشکی دەکرێت به‌ مه‌به‌ستى لێکۆڵینەوە". 

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان