کوردستانی

ئاسایش داوایه‌كى گرنگ له‌ هاوڵاتییان ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایش داوایه‌كى گرنگ له‌ هاوڵاتییان ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنى ئه‌و گه‌نجه‌ راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ له‌ دوو رۆژى رابردوودا به‌چه‌ك هێرشیكرده‌ سه‌ر هاوڵاتییه‌ك له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی و داوا له‌ هاوڵاتییانیش ده‌كات له‌ كاتى بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌نا نه‌به‌نه‌به‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك و خۆیان كێشه‌كانی خۆیان یه‌كلایی نه‌كه‌نه‌وه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌ "رۆژی 20ی ئابی 2024، تۆمه‌تبار (أ ، م ،ع) له‌گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێی شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌چه‌كێكی بێ مۆڵه‌ت هێرشیكردووه‌ته‌ سه‌ر هاوڵاتییه‌ك له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی و چه‌ند فیشه‌كێكی ته‌قاندووه‌، له‌سه‌ر ئه‌م تۆمه‌ته‌ به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیرمان كرد".

راشیگه‌یاندووه‌ "داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كه‌ین له‌كاتی بوونی هه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌نا نه‌به‌نه‌به‌ر به‌كارهێنانی چه‌ك و خۆیان كێشه‌كانی خۆیان یه‌كلایی نه‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵكو به‌ڕێگای یاسا داوای مافی خۆیان بكه‌ن".

ئاسایش ده‌شڵێت "هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك چه‌ك به‌كاربهێنێت و ته‌قه‌ بكات له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێت، سوپاسی هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌كه‌ین كه‌ پابه‌نده‌ به‌ جێبه‌جێكردنی یاساوه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان