کوردستانی
داوایەکی سەرۆکایەتیی ھەرێم و بڕیارێکی کۆمیسیۆن، رێژەی دەنگدەر کەم دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە پێکھێنانی لیژنەیەک بۆ سەرپەرشتی کردنی ھەڵبژاردن لە ھەولێر لە لایەن کۆمیسیۆنی عیراقەوە، چاودێرێکی سیاسی دەڵێت "پێم وانییە عیراق ئەوە قبوڵ بکات و لە ئەگەری جێبەجێکردنیشی دەبێتە مایەی کەمبوونەوەی رێژەی دەنگدەر".
لەئێستادا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق لە سەر داوای سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بڕیاریداوە لیژنەیەک پێکبھێنێت بۆ سەرپەرشتی کردنی ھەڵبژاردن لە ھەولێر، کە ئەمەش گومان لە سەر بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان دروستدەکات.
لەو بارەیەوە کەمال رەئوف، رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "پێشبینی ئەوە ناکەن عیراق ئەوە قبوڵ بکات، دەمێکە ھەوڵی ئەوە دەدرێت کۆنترۆڵی کۆمیسیۆن برێتەوە جارێکی تر".
وتیشی "وە ئەگەر ئەوە قبوڵ بکرێت رێژەی دەنگدان کەم دەکات, چونکە خەڵک متمانەی بەو کۆمیسیۆنانە نییە، ئەوانە زۆر حزبین و دەستوەردانیان لە رابردوودا کردووە و دەنگی خەڵکیان سووتاندووە یان زیادکردووە، بۆیە پێم وابێت ئەوە خراپە و بەغدا قبوڵی ناکات، رەنگە رێگەیان بدەن بەشدار و چاودێر بن".
روونیشیکردەوە "سەرۆکایەتیی ھەرێم ناتوانێت داواکەی بسەپێنێت (فەرزبکات) چونکە لە ناو پرۆسەکەد دادگا ھەیە و لایەنی تریش بەشدارە، بۆیە رازی نابن، وە رابردووشیان جوان نییە و دەنگدەر حەزی بەوە نییە".
پ ح ع