کوردستانی
كۆمیسیۆن كۆتایی به‌م كاره‌ى كاندیده‌كان ده‌هێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كاتى كۆتاییهێنان به وردبینى كردن و په‌سه‌ند كردنى كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرا كرا كه وه‌ك كۆمیسیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت "ده‌كه‌وێته هەفتەى داهاتووه‌وه".
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى راگه‌یاندنى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "وردبینى كردن له دۆسیەى كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن لەلایەن دەزگا پەیوەندارەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان هەفتەى داهاتوو کۆتایی پێدێت و ئەنجومەنى کۆمیسیاران راستاندن بۆ ناوەکانیان دەکات".
وتیشى "پاش پەسندکردنى ناوى كاندیده‌كانیش، چاپکردنى کاغەزى دەنگدان دەستپێدەکات".
رۆژی 06ى ئابى 2024، بە ئەلیکترۆنی و کاغەز، لیستی ناوی كاندیدان بۆ وردبینی كردن نێردرا بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ لە بەغدا و هەولێر و دەستەکانی دەستپاکی لە حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، كه 1198 كاندید ناوى خۆیان تۆمارکردووە بۆ هەڵبژاردنى ئه‌م خوله‌ی پەرلەمانى کوردستان، و بڕیارە لە 20-10ى 2024، ئه‌نجام برێت.
پ ح ع