کوردستانی
قوباد تاڵەبانی له‌سه‌ر روداوەکەی سەیدسادق راگەیەندراوێک بڵاوده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له سه‌ر رووداوى بۆردوومانكردنى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ئه‌مڕۆ كه تێیدا دوو كه‌س كوژرا و كه‌سێكیش بریندار بوو، قوباد تاڵەبانی، رایده‌گه‌یه‌نێت "قوربانییەکانی ھێرشەکە رۆژنامەوانی ژن بوون، نەک ئەندامی ھێزێکی چەکدار".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه قوباد تاڵه‌بانى راشیگه‌یاندووه "کوشتنی ئەم دوو رۆژنامەوانە تاوانێکی پاساوھەڵنەگرە و دژی ھەموو جۆرە یاسایەکی نێودەوڵەتییە و بە توندی ئیدانەی دەکەین
ده‌شڵێت "ھێرشەکەی نزیک سەیدسادق پێشێلکردنێکی زەقی سەروەریی خاکی عیراقە و داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن".
پێشنیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ له سه‌ر رێگاى سه‌یدسادق به درۆن ئۆتۆمبێل كرایه ئامانج و تێیدا دوو رۆژنامه‌نووسى گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكیش بریندار بوو.
پ ح ع