تەندروستی

دوو حاڵەتی کۆلێرا له‌م شوێنه‌ راگه‌یه‌ندرا "رێكاره‌كانى خۆپارێزیش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌"

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو حاڵەتی کۆلێرا له‌م شوێنه‌ راگه‌یه‌ندرا "رێكاره‌كانى خۆپارێزیش بڵاوكراوه‌ته‌وه‌"

مه‌ودا میدیا-

ته‌ندروستیى گه‌رمیان دوو حاڵه‌تى تووشبوونى نه‌خۆشى كۆلێراى راگه‌یاند، كه‌ یه‌كێیان خه‌ڵكى كه‌لاره‌ و ئه‌ویتریان خه‌ڵكى كفرییه‌.

لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تەندروستیی گەرمیان رایگه‌یاندووه‌ "دوو حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە سنوورەکە تۆمارکراوە".

رێکارەکانی خۆپارێزیشی له‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ "راگرتنی پاکوخاوێنی کەسیی، دڵنیابوونەوە لە پاکیی سەرچاوەی ئاو، ئاگاداربوون لە خواردنی سەوزە و میوە و باش شۆردنەوەیان پێش خواردنیان، خۆدوورگرتن لە خواردنی دەرەوە و سەردانەپۆشراو".

ته‌ندروستیی گه‌رمیان داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات، لەکاتی بوونی حاڵەتی سکچوونی تووند، سەردانی نەخۆشخانە بکەن.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "تیمەکانی تەندروستی بە بەردەوامیی لە ئەرکدا دەبن و پشکنین بۆ سەرچاوەی ئاو و شوێنکار و خواردنگە و جێگە گومانلێکراوەکان دەکەن، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە بڵاونەبوونەوەی نەخۆشییەکە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan