راپۆرت
کەپرەشینە چییە و ئەو ناوە لە چییهوە هاتووە، وه لە چی مانگێكى ساڵدا روو دەدات؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
سالار حاجی عەلی، وهك شارەزایهك لە بواری کەشناسیی زانیاریی له سهر كهپرشینه بۆ ئهو كهسانهى خوازیارن بزانن چییه و له چییهوه ئهو ناوه هاتووه، ئاشكرا دهكات و ئاماژه به كاتى یهكهم بارانبارینیش دهكات.
ئهو كهشناسه بۆ مهودا میدیا دهڵێت "لە سەرەتایی مانگی ئەیلوول بۆ کۆتایی ههمان مانگ، لەو ماوهیەدا باران ببارێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە کوێستانییەکان، ئەوە دەبێت بە بارانی کەپرەشینە، ئەو ناوەش لەوەوە هاتووە".
دهشڵێت "ساڵانى پێشوو سابات یان کەپر هەبوو لە لادێکان یان گوندنیشینەکان بە گەڵای درختی داربەڕوو، یان گەڵای درەختی تر،... سابات یان كهپریان داپۆشیوە، ئێستاش لەچەند گوندێک ئەو ساباتە یان ئەو کەپرە ههر ماوە، هەروەها لەو وەختەدا باران بەسەر سابات یان کەپرهکە باریوە و گەڵای کەپرەکەی بۆ رەنگی سەوز و شین گۆڕاوە، بۆیه ئەو ناوە (كهپره شینه) لەوەوه هاتووە".
"لەم کاتەی ئێستا رەنگە ۆر ماڵ کەپری هەبێت بۆ ئەم بارانە ئەگەر ببارێت"
سالار جاجى عهلى، وتیشى "هاوكات، هەندێک بۆ چوونی جیاوازی تریش هەیە لهو بارهیهوه كه گوایە لەکاتی کەپر باران باریوە و خاکی زەوی گیای سەوزی لێڕواوە، واتە کەپر تێک نەچووە گیا سەوز بووە، بە واتای ساڵێکی خۆش پایزێکی پڕ باران و تەڕ و تووشی ناودەبرێت".
روونیشىكردهوه "لای هەندێک وڵات و ناوچەی تر پێى دەڵێن؛ بۆنەی ئایینى، بەڵام هەر ناوچە و بەشێوەیەک ئەم دابونهرێتە کۆنە یاد دەکاتەوە، یاخود هەر ناوچە و هەر کەسە و بەشێوەیەک خوێندنەوەی بۆ دەکات، بهڵام جیاواز لە بۆچوونی بواری کەشناسیی، بارانی کەپرەشینە بۆ دیاریکردنی بارانی هەر سێ مانگی پایزه، واتە ئهوه نیشان دەدات بۆ ئاماژەی زۆر و زووبارینی باران لە پایز لە کاتی خۆیدا بۆ دیاری کردنی پەڵە، واتە ئەگەر لەو مانگە نەبارێت ئەوە نیشانەی وشکی و کەم بارانی پایز دەردهخات، ئەگەر باران ببارێت نیشانەی باران و ئومێدێک بۆ بارانی پایز دەبێت".
ئاماژهى بهوهشكرد "سەبارەت بۆ ئەمساڵیش پێشبینی کەپرەشینە تۆزێک زەحمەتە، بەڵام بە بۆچوونی سایتە نەخشەکان کە تایبەتە بە کەشو هەوا، چاوەڕوان دەکرێت لە 8ی ئەیلوول بۆ نزیک 20ی ئەیلوول لە مەودای ئەو چەند رۆژە ئەگەر هەیە بارانی کەپرەشینە بە شێوەیەکی لاواز ببارێت لە ناوچە جیا جیاکان بە تایبەت ناوچە کوێستانییەکان و ناوچە شاخاوییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا بارانی ئەم کاتە زۆرکات لەپێشبینیدا نییە.(هەموو گۆڕانێک بەدەست "خوا"ی گەورە و میهرەبانە).
پ ح ع