کوردستانی

جارێكیتر پلەی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


جارێكیتر پلەی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكات


مەودا میدیا
بەپێی وتەی شارەزایانی كەشناسی، جارێكیتر پلەكانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەكەن و تا كۆتایی ئەم هەفتەیەش بە بەرزی دەمێنێتەوە.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی رایگەیاند "بەهۆی دەستپێكی كاریگەری تۆپەڵە هەوایەكی خەماسینی گەرمی باكووری ئەفریقیا و كۆتاییهاتنی كاریگەری تۆپەڵەهەوایەكی فێنكی دەریای ناوەڕاست، پێشبینیی دەكەین لە رۆژی یەك شەممەوە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرمی روو لە بەرزبوونەوە بكەن".

وتیشی "تەنها لە چەند كاتژمێرێكی رۆژدا شەپۆلەكە كاریگەری دەبێت لەنێوان كاتژمێر ( 11 ی پێش نیوەڕۆ تا چواری ئێوارە، بەڵام لە كاتەكانی تردا بە تایبەت بەشەوان كەش فێنك دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "دوای ئەو شەپۆلە گەرمایە پلەكانی گەرمی بەتەواوی بەرەو نزمبوونەوە دەچن و كۆتایی بە گەرمای ئەمساڵ دێت". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان