کوردستانی

بەها كۆمەڵایەتییەكان هاوشێوەی پەروەردەی رەوشتە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەها كۆمەڵایەتییەكان هاوشێوەی پەروەردەی رەوشتە


مەودا میدیا-
بڕیارە بۆ ساڵی نوێی خوێندن وانەی پەروەردەی رەوشت لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەكانی عیراق بخوێنرێت و لە هەرێمی كوردستانیش پێشتر هاوشێوەی ئەو وانەیە لە سیستەمدا دانراوە. 

ئارام رەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی كەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "لە بارەی وانەیەكی تایبەتەوە بە ناوی پەروەردەی رەوشت بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، تا ئێستا هیچ شتێكیان بەدەست نەگەیشتووە". 

وتیشی "لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە هەرێمی كوردستان بابەتێكی نوێ بۆ سیستەمی خوێندن دانراوە بە ناوی بەها كۆمەڵایەتییەكان، كە زۆر بابەتی كۆمەڵایەتی و ژینگەیی و تەندروستی و بایەتی تری جیاوازی تێدایە كە سوودێكی پەروەردەیی باش بە خوێندكاران دەگەیەنێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "رەنگە تەنها ناوی بابەتەكە جیاواز بێت، ئەگەرنا پێدەچێت بابەتەكانی ئەو وانەی پەروەردەی رەوشتەی كە لە عیراق بۆ ساڵی نوێی خوێندن زیاد كراوە هەمان بابەتەكانی وانەی بەها كۆمەڵایەتییەكان بێت لە هەرێم". 
ئ پ 
 

Qaiwan
Qaiwan