ئابووری

هۆشدارییەكی توند لە خاوەن كێڵگەكانی مریشك-ەوه

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەكی توند لە خاوەن كێڵگەكانی مریشك-ەوه
مەودا میدیا-

خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان بەهۆی ئەو زیانە زۆریەی لە ماوەی مانگی رابردوو كردویانە ژمارەیەكی زۆریان بڕیاریانداوە لە مانگی داهاتوو جوجك داغڵ نەكەن، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی مریشك.

نازم جاف، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكانی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی یەك مانگی رابردوو كەمترین مریشك فرۆشراوە و ئەو دۆخەی كە هاتووەتە پێشەوە كاریگەری لەسەر خاوەن كێڵگەكان و هۆڵەكانی مریشك دروستكردووە و ئێستاش سەرو دوو ملیۆن مریشك لە هۆڵەكانن".

ئاماژەی بەوەشكرد "سەرەڕای نەفرۆشتن و مانەوەی مریشك، نرخەكەشی دابەزیووە و ئێستا بۆ یەك كیلۆ مریشك نزیكەی 500 دینار لە زەرەرداین و زیانێكی زۆر بەر خاوەن كێڵگەكان كەوتووە".

ئەوەشی وت "بەهۆی زیانە بەردەوامەكانەوە، لە مانگی داهاتووەتەوە بەشێكی زۆر لە خاوەن كێڵگەكان جوجك داغڵ ناكەن و ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی مریشك لە بازاڕەكاند".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان