گشتی

ئه‌وقافى هه‌رێم له‌باره‌ى حاجییانه‌وه‌ كارێك ئه‌نجام ده‌دات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌وقافى هه‌رێم له‌باره‌ى حاجییانه‌وه‌ كارێك ئه‌نجام ده‌دات

مه‌ودا میدیا-

 بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى، تیروپشك بۆ حاجییان ئه‌نجام بدرێت و به‌رپرسى نووسینگه‌ى گه‌رمیانى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت " تیروپشكه‌كه‌ بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى كه‌ ساڵى 2017 و 2023 ناویان تۆمار كردووه‌ و ده‌رنه‌چوون، ئه‌نجام ده‌درێت".

حاجى سیروان محه‌مه‌د، به‌رپرسى نووسینگه‌ى گه‌رمیانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا راگه‌یاند "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 25ى ئه‌یلوولى 2024، كاتژمێر 9:00ى سه‌ر له‌به‌یانی له‌ وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروكاروبارى ئایینى له‌ هه‌ولێر تیروپشك بۆ حاجییان ئه‌نجام ده‌درێت".

وتیشى "تیروپشكه‌كه‌ بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى كه‌ ساڵى 2017 و 2023 ناویان تۆمار كردووه‌ و ده‌رنه‌چوون، ئه‌نجام ده‌درێت و ته‌نیا تۆمار كراوانى ئه‌و دوو ساڵه‌ش ده‌گرێته‌وه‌".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "به‌پێى ساڵانى پێشوو، 250 بۆ 300 حاجى به‌شكى گه‌رمیانه‌ و بۆ ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئێستا دیارینه‌كراوه‌".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan