ئابووری

نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە، جارێكی تر نرخی نەوت لەبۆرسەی جیهانی بەرزبوونەوەی تۆماركرد، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بۆ خوار 23 دۆلار دابەزینی تۆماركرد.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی نەوت لە بۆرسە بەرزبوونەوەی تۆماركردووە و یەك بەرمیل نەوتی برێنت 80 سەنت بەرزبووەتەوە و ئێستا بەرمیلێك بە 33 دۆلار و85 سەنتە".

هەروەها "نەوتی جۆری خاوی ئەمریكی بۆ یەك بەرمیل 85 سەنت بەرزبووەتەوە و یەك بەرمیل بە 26 دۆلار و 95 سەنتە".

ئەو بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو نەوتی جۆری برێنت یەك بەرمیل بۆ خوار 23 دۆلار دابەزینی تۆماركرد، ئەوەش لە ماوەی 20 ساڵی گەورەترین دابەزینی نرخی نەوت بوو.
Qaiwan
Qaiwan