کوردستانی
رێگای سەرەکی نێوان دوو قەزا دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد
بەڕێوبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی رێگای سەرەکی نێوان هەردوو قەزای پێنجوێن-سەیدسادق دادەخات بەهۆکاری کارکردن لە پردی شانەدەر.
لەوبارەیەوە فواد حەمە باقی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی رێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی بە مەوداپرێسی راگەیاند "لە ئەمڕۆ سێشەممەوە بەمەبەستی کارکردن و کۆنکرێت کردنی پردی شانەدەر رێگای سەرەکی نێوان پێنجوێن-سەیدسادق دادەخرێت بۆ ماوەیەکی کاتی تاوەکو رێگاکە دەکرێتەوە".
فواد حەمە باقی وتیشی "بەهۆی کەشوهەواوە کەمێک کارەکان دواکەوتووە ئەگەر کەشوهەوا رێگیر نەبێت کارەکان بە زووترین کات تەواو دەبن".
رێنمایی شۆفێرانیشی کرد ئاماژەی بەوەکرد "تاوەکو کردنەوەی رێگاکە شۆفێران دەتوانن لە رێگە کۆنەکەی نێوان پێنجوێن-سەیدسادق هاتووچۆ بکەن".