ئابووری

200 ملیۆن دینار گەیشتە دەربەندیخان

مەودا میدیا - سلێمانی |


200  ملیۆن دینار گەیشتە دەربەندیخان
مەودا میدیا-

قائیمقامی قەزای دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، ئەو بڕە پارەیەی كە حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەرخانیكردبوو بۆ قەزاكەمان بە دەستمان گەیشتووە.

ناسیح حەسەن، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی رابردوو دوای ئەوەی ژمارەیەك هاوڵاتی لە دەربەندیخان تووشی كۆرۆنا بوون، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بڕێك پارە بۆ قەزاكە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا تەرخان بكات".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو بودجەیەی تەرخانكرابوو بڕی 200 ملیۆن دیناربوو، گەیشتووەتە قەزاكە و بۆ ئەو خەرجیانە دەبێت كە لەچوارچێوەی رووبەڕبوونەوەی كۆرۆنا پێویستمانە، بەتایبەتی خەرجی هاوڵاتییە كەرەنتینەكراوەكان و پارەی مانەوەیان".

تائێستا لە دەربەندیخان 30 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 11 كەسیش چاكبوونەتەوە و هیچ حاڵەتێكی مردن تۆمارنەكراوە لە قەزاكە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال