ئابووری
داهاتى نانەوتیى نۆ مانگى ئەمساڵى زۆنى سلێمانى بڵاوكرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماڵپەری شەفافییەت، داهاتى نانەوتیى زۆنى سلێمانى لە ماوه‌ى نۆ مانگى ئەمساڵدا بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كان 710 ملیار دینار بووە و مانگانەش به تێکڕا، نزیکەى 79 ملیار دینار بووە".
سه‌باره‌ت به داهاتى نانەوتیى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە هه‌ردوو ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین، ماڵپەری شەفافییەت رایگه‌یاندووه "لە مانگى ئەیلوولدا بڕەکەى 62 ملیار و 220 ملیۆن دینار بووە، بەراورد بە مانگى ئاب 16 ملیار دینار کەمیکردووە".
راشیگه‌یاندووه "بڕى 53 ملیار دینارى بەکاش بووە و نزیکەى 9 ملیار دینارى بە چەک بووه و 248 ملیۆن دیناریشی بە مەقاسە بووە".
هه‌روه‌ها به‌پێى ئه‌و داتایانه‌ی ماڵپەره‌كه، لە ماوه‌ى نۆ مانگی ئه‌مساڵدا داهاتى نانەوتیى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، دوو ئیدارەکه‌ى گەرمیان و راپەڕین، 710 ملیار و 899 ملیۆن دینار بووە، كه مانگانە به تێکڕا دەکاتە نزیکەى 79 ملیار دینار.
پ ح ع