ئابووری

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ وه‌زاره‌ته‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌باره‌ى مووچه‌ وه‌زاره‌ته‌كان ئاگادارده‌كاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان وه‌زاره‌ته‌كانى ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئامادەكردنی خشتەی مانگانەی مووچە، دەبێت پابەندی سیستەمی ناوەندیی مووچە بن و لەمەودوا لە رێگەی ئەو سیستەمەوە خشتەی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عیراق دەنێرێت، جەختیش دەكاتەوە، هەر مووچەخۆرێك بەبێ ژمارەی كەسیی بێهاوتا ناخرێتە نێو سیستەمی ناوەەندیی مووچەوە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە "لەبەر ئەوەی ژمارەی كەسیی بێهاوتا سەلمێنەری ئەوەیە، كە مووچەخۆر پڕۆسەی بایۆمەتری تێپەڕاندووە، بۆیە ژمارەی كەسیی بێهاوتا (upn) دەبێتە بنچینە بۆ شایستەبوونی هەر مووچەخۆرێك لەم سیستەمدا و هیچ مووچەخۆرێك بەبێ ژمارەی كەسیی بێهاوتا ناخرێتە نێو سیستەمی ناوەندیی مووچەوە".

ئاماژەی بەوەش دراوە "ئەو یەكە ژمێریارییانەی سیستەمی ناوەندیی مووچە بەكار دەهێنن دەبێت خشتەی مووچە لە رێگەی ئەو سیستەمەوە بۆ گەنجینە بنێرن و نابێت دووبارە خشتەی مووچە لەسەر كاغەز بۆ گەنجینەكان رەوانە بكەن".

هه‌روه‌ها "خشتەی مووچە لە رێگەی ئەو سیستەمەوە بۆ وەزارەتی دارایی عیراق دەنێردرێت و هیچ خشتەیەكی دیكە لەدەرەوەی سیستەمی ناوەەندیی مووچە وەرناگیرێت، دەبێت مانگانە یەكە ژمێریارییەكان خشتەی مووچە ئامادە بكەن و بۆ گەنجینەكان بنێرن".

ئەوەش بە وەزارەت و فەرمانگەكان راگەیاندراوە، كە لە كاتی ئامادەكردنی خشتەی مووچە، رێكخەری خشتەی مووچە و وردبین و بەرپرسی یەكەی ژمێریاری رۆڵیان هەبێت و بە رێرەوی ئەواندا بڕوات.

لە نووسراوەكەدا ئەوەش هاتووە "گشت دەرماڵەكان و لێبڕینەكان بڕ و رێژەكانیان بەگوێرەی وەزارەتەكان دیاری بكرێت و لە سیستەم تۆمار بكرێت، بەدەر لەمانە رێگەی پێ نادرێت و لە لایەن گەنجینەكانەوە خەرج ناكرێت".

ع
Qaiwan
Qaiwan