گشتی

زانیاریی نوێ له‌ سه‌ر ناونووسین و حه‌جى ساڵى 2026

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاریی نوێ له‌ سه‌ر ناونووسین و حه‌جى ساڵى 2026

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عه‌مره‌ى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌گه‌رچى ناوى حاجییان بۆ ساڵى 2025 دیاریكراوه‌، به‌ڵام له‌و ساڵه‌شدا هه‌ر ناونووسین بۆ ئه‌نجامدانى حه‌ج ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام بۆ به‌جێگه‌یاندنى فه‌ریزه‌ى حه‌جى ساڵى دواتره‌".

دواى ئه‌وه‌ى بۆ به‌جێهێنانى فه‌ریزه‌ى حه‌ج بۆ ساڵى 2025، له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئه‌قافى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ تیروپشك ئه‌نجامدرا، باسله‌وه‌ده‌كرێت له‌ ساڵى 2025دا ناونووسین تۆمار ناكرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، كاروان ستوونى، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عه‌مره‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "به‌ دڵنیاییه‌وه‌ لە ساڵى 2025یش ناونووسین ئەنجام دەدرێت، به‌ڵام بۆ حەجی ساڵی 2026، چونکە ئەوانەی تیروپشکیان بۆ ئەنجام دراوە لە ساڵی 2025 حەج دەکه‌ن".

وتیشى "بۆ ئه‌وه‌ى حکومەتی عیراق ئەمساڵیش ببێتە یەکەم لە ئاست وڵاتە جیھانییەکان، كه‌ یەکێک لە تایبەتمەندییەکان ئەوەیه‌ ده‌بێت بە زووترین کات ناوی حاجییەکان پێشکەش به‌ وەزارەتی حەج و عەمرەی وڵاتی سعودیە بکرێت".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "بۆیه‌ لە عیراق و ھەرێمى كوردستان پەلە بكرا له‌ ئه‌نجامدانى تیروپشك بۆ حاجییان و دەستنیشانکردن و دیاریکردنی ناوه‌كانیان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان