ئەدەب و هونەر
چۆن لە كەرەنتینەی ماڵەوە پارێزگاری لە تواناكانت دەكەیت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- هێلین نوری
بەهۆی خۆ كەرەنتینەكردن و جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكانەوە و نەچوونە شوێنە گشتییەكان و دەرەوەی ماڵەوە، وەرزشكردن و ئەنجامدانی چالاكییە جەستەییەكان لەناو ماڵدا كەمێك ئەستەمترە، بەڵام هەندێك رێنمایی گرنگ هەن كە دەكرێت بەهۆیانەوە گرنگی بە توانا جەستەییەكانت بدەیت و ببێتە كارئاسانی بۆت.
لێكۆڵینەوەكان دەریانخستووە كە وەرزشكردن زۆر گرنگە بۆ بەهێزكردنی بەرگریی جەستە و بەخشینی ئارامی رۆحی، بۆیە گرنگە لەو پێناوەدا ئەم جۆرە چالاكییانە ئەنجام بدرێن:
یەكەم: ئەگەر لە ماڵەوە ئامێرە وەرزشیییەكانت هەیە، ئەوا كارەكەت بۆ ئاسانتر دەبێ و رۆژانە وەرزش بكە.
دووەم: ئەگەر ماڵەكەت پەیژەی تێدایە، ئەوا دەتوانی لەڕێگای چەند جارێكی سەركەوتن و دابەزینەوە پارێزگاری لە لێدانی دڵت بكەیت.
سێیەم: ئەگەر تەنە قورسەكانتان بۆ بەرزكردنەوە لە ماڵەوە نەبوو، ئەوا دەتوانی شتی دیكەی وەكو هەڵگرتن و بەرزركردنەوەی فەردەی برنج، شەكر، ئارد یان هەر شتێكی دیكەی قورس بەكاربهێنیت.
چوارەم: پەت پەتێن یارییەكی زۆر گرنگە، بۆیە گرنگی پێبدە و زوو زوو بیكە.
پێنجەم: هەروەها دەتوانی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەت سەما یان هەڵپەڕكێ بكەیت، ئەوە هەم وەكو وەرزشكردنە و هەم بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆیشە.
شەشەم: بەكارهێنانی كەناڵی یوتیوب كارێكی بەسوودە و گرنگی پێبدە.
حەوتەم: دەتوانی لەكاتی ئیشكردندا گوێ لە گۆرانی بدەی و لەگەڵیشیدا بجوڵێی و وەرزش بكەی و ئەمەش زیاتر بۆ ژنان سوودی دەبێت.
هەشتەم: هەروەك باشتریشە ئەگەر سەیری ڤیدیۆ وەرزشییەكان بكەیت و سوودیان لێوەربگریت.