گێتی
ئێران گەشتە ئاسمانیەکانی دەستپێکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودامیدیا-
لێپرسراوانی ئێران ڕایانگەیاند ''گەشتیی ئاسمانی وڵاتەکەیان دەستپێکردووەتەوە و هاتن و چوونی گەشتەکان ئاسایی بوونەتەوە''.
ئەمرۆ دووشەمە جەعفەر یەزەرلو، وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران، ڕایگەیاند "لە سەعات 11ـی شەوی ڕابردوو گەشتە ئاسمانیەکانی وڵاتەکەیان دەستپێکردووەتەوە، بەگوێرەی بەرنامەی سەرەتایی خۆیان گەشتەکانیان ئەنجام دەدەن".
ئەمە لە کاتێکدایە، بەهۆی ناجێگیریی دۆخی ناوچەکە هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانیەکانی چەند فرۆکەخانەیەکی وڵاتەکەیان.
هاوکات، هەفتەی رابردوو ئێران، 200 مووشەکی بەرەو ئیسرائیل هاویشت و ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد ''وەڵامێکە بۆ گیان لە دەستدانی ئیسماعیل هەنیە و حەسەن نەسروڵڵا''.
م.ن