ئابووری

مەلا یاسین هۆشداری لە ئابووری هەرێمی كوردستان دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەلا یاسین هۆشداری لە ئابووری هەرێمی كوردستان دەدات
مەودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر بێت و كۆرۆنا لە وڵاتی زیاتر تەشەنە بكات كاریگەری خراپ لەسەر هەرێمی كوردستان دروستدەكات و دەتوانین بڵێین هەرێمی كوردستان 25 ساڵ دەگەڕێنێتە دواوە.

مەلا یاسین مەحموود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایگەیاند "لە ماوەی ساڵانی دوای 2006 لە هەرێمی كوردستان توانراوە بە قەبارەی زیاتر لە 50 ملیار دۆلار وەبەرهێنان بكرێت و سەرو 15 هەزار كۆمپانیای بیانی بهێنرێنە هەرێمی كوردستان لە سەرانسەری جیهان".
 
باسی لەوەشكردووە "هەرێمی كوردستان لە رووی تەندروستییەوە بۆ ئەو دۆخەی ئێستاو ئەو نەخۆشییە بڵاوبووەتەوە سەركەوتوبوو، بەڵام لە رووی ئابوورییەوە خەریكە دەپوكێتەوە".
 
مەلا یاِساین بە تەڕەتە كوردی توركیای وتووە "ئەو وڵاتانەی كە ئابوورییان بەستراوەتەوە بە توركیاوە، ئەگەر بێت نەخۆشییەكە لەو وڵاتە زۆر تەشەنە بكات و بڵاوببێتەوە، ئەوا تووشی زیانی زۆر دەبن، بەتایبەت هەرێمی كوردستان كە ئەتوانین بڵێین 25 ساڵ دەچێتە دواوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان