گێتی
عێراقچى: ئهمهریكا لهژێر چاودێرى ئێراندایه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند، ئێمە لە نزیکەوە سەرجەم بنکەکانەی ئەمهریکا لە ناوچەکە و جووڵەکانیان چاوەدێری دەکەین و زانیارییەکان لەسەر بنکەی ئەمهریکا لە ئوردنمان خستووەتە بەردەست بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند "ئێمە لە نزیکەوە سەرجەم زانیاریەکان لەسەر بنکەی ئەمهریکا لە ئوردنمان خستووەتە بەردەستی وڵاتی ئوردنەوە".
ئاماژهى بهوهشكرد "ئێمە بەدوای راگرتنی شەڕ لە ناوچەکەین ئاڵبەت لەوانەتە رێگای جۆراوجۆر بۆ ئاشتی بپێوین و لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە لە پێوەندیداین".
وتیشی "هەموو وڵاتانی ناوچەکە پێمانیان وتووە کە دژی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانن چ بگاتە هێرش بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان. ئیسرائیل بە هەر شێوەیەک هێرش بکاتە سەر ئێران بە هەمان شێوە وەڵام دەدەینەوە".
ع