کوردستانی
قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگایەکی كوردستان راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قەدەغەی هاتوچۆ لە چەند ناوچەیەكی پارێزگای شرناخی باكووری كوردستان، لە ئەمڕۆوە تاوەكو 12ی تشرینی دووەم، راگەیەندرا.
پارێزگاری شرناخ رایگەیاند "بە مەبەستی پاراستنی هاوڵاتییان، هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرنەبەر".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی ماددەی تایبەت بە ناوچە سەربازییە قەدەغەكراوەكان، ناوچەكانی چیای گابار، چیای جودی، دۆڵی بەستلەر، چیای كورت، تەختەڕەش، خوسرەوە پاشا، چیای ئینجەبەل، فەراشین و ئاڵتون داغ، لە پارێزگای شرناخ بە ناوچەی ئەمنيی تایبەت راگەیەندراون".
پارێزگاری شرناخ، داواشی لە هاوڵاتییان كردووە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت خۆیان لە سەردانی ئەو ناوچانە بەدوور بگرن.
ب ح