کوردستانی
رۆهات عەفرین: دهبێت ئهردۆغان دادگایی بكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
فەرماندەى باڵاى یەپەژە رایگهیاند، وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، ئەو هەڵمەتانەی بە "تاوانى جەنگی" زانی و خوازیاری دادگاییکردنی تورکیا لە دادگایەکی نێودەوڵەتی بوو.
رۆهات عەفرین، فەرماندە باڵای یەکینەکانی پاراستنی ژنان(YPJ) رایگهیاند "ئەوهی تورکیا لە رۆژئاواى کوردستان دەیکات تاوانى جەنگییە و کاتی ئەو هاتووە کە تورکیا لە دادگایەکی نێودەوڵەتیدا دادگایی بکرێت".
وتیشى "تورکیا بە هێرشە بێبەزییەکانی خۆی بۆتە هۆی مەرگ و برینداربوون و ئاوارەیی خەڵکێکی زۆری مەدەنی و بەو کارەی وێڕای تەشەنەدان بە ناهومێدی جەماوەری لە رێگەی ستراتژیی شەڕی تایبەتییەوە بۆ راوەدوونانی خەڵکی خۆجیی، هەموو یاساکانی مرۆیی بەزاندووە".
ههروهها "رەخنەی لە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەولًەتی گرت لهبهرانبهر بە تاوانانهى تورکیا".
ع