کوردستانی
كهشوههوا دهكهوێته ژێر كاریگهرى گۆڕانكارییهكى گهورهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
شارەزایهكى بواری کەشناسی رایدهگهیهنێت "عیراق و هەرێمی کوردستان، دەکەوێتە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و نزمەپاڵەپەستۆی چڕی دەریای سوور، وه هاتنی شێیهکی زۆر بۆ سەر ناوچە جیاجیاکان، ئهوهش چڕبوونەوەی هەوری پڕ زیاتر دروستدەکات".
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بۆ مهودا میدیا راشیگەیاند "له رۆژى 31ى ئهم مانگه، دەستپێکردنی هاتنی سەرەتای شەپۆلەکەیە زۆر بەلاوازی بە هەوری تەنک بۆ ئەگەری باران خۆی دەردەخات تاوهكو رۆژی 1ى مانگى داهاتوو، دواتر قووڵبوونەوەی بۆ رۆژانی تر و زیاتر چڕ دهبێتهوه".
وتیشى "له رۆژی 2ی11، شەپۆلەکە بەرەو چالاکبوون دهڕوات و له رۆژ 3ی مانگ، قووڵبوونەوەی شەپۆلەکەیە کەهاتنی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست بەرەو یەک ئاڕاستە بۆ لوتکەی سێ گۆشە دەچن دواتر یەک دەگرن هەورە برووسکە و تەرزە و بارانی بەخور دەبارێت".
ئاماژهى بهوهشكرد "به هاتنی ئەم شەپۆلە بە بڕی جیاواز باران دەبارێت لە ناوچە جیاجیاکان هەوری تەواو و هەورەبرووسکە و بارانی بەخوڕ لە ناوچە شاخاوییەکان رێژەکەى زۆر زیاتر دەبێت، لەگەڵ دابەزینی بارستەهەوای ساردی جەمسەری باکوور بەرەنگی سەوز و چینێکی زەرد وا دەکات دابەزینی پلەکانی گەرما و رێژەی دابارین جار جار زیاد بکات، لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفر ببارێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و لە نێو شارەکان باران دەبارێت، وه خێرایی بای بارشت جار جار ئەگەری زیاد بوونی هەیە".
ئهو شارهزایهى كهشناسى زیاتر وتى "له رۆژی 4ى 11، کاریگەری شهپۆلهكه بەرەو لاوازی دەڕوات و له رۆژی 5ی 11 کۆتاییپێدێت، وه رێژەی ئەم بارانە لەبەر گۆڕانکاری خێرایی کەشوهەوا ناتوانرێت دیاریبکرێت".
"سەبارەت به بارانی پەڵەش لە بەشێکی زۆری ناوچەکان ئەگەری بارانی پەڵە هەیە، بارانی پەڵە پێویستی بە بارانی لەسەرخۆیە، ئەم رێژەیهى كه دەبارێت، رێژەکە زۆرى ناچێتە ژێر خاکی زەوی لەبەر ئەوەی بارانی بەخوڕە، دەبێت بە لافاو و بە چەمەکان یان رووبارکان دەڕژێتە خوارێ بۆ بەنداوهکان" سالار حاجى عهلى واى وت.
پ ح ع