کوردستانی

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌نگ بۆ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌درێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌نگ بۆ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌درێت

مه‌ودا میدیا-

هاوڵاتییه‌كى شارى هه‌ڵه‌بجه‌، سندوقێكى داناوه‌ و داوا له‌ هاوڵاتییانى شاره‌كه‌ ده‌كات ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بده‌ن.

هاوڵاتییه‌ك به‌ناوى موختار، دانیشتوى شارى هەڵەبجەیە و سندوقی دەنگدانی داناوە بۆ هەڵبژاردنی ئەمه‌ریکاو داوا لە هاوڵاتیان دەکات کە دەنگ بدەن.

هاوڵاتییانیش به‌ده‌م داواكه‌ى ئه‌و هاوڵاتییه‌ ده‌چن و ده‌نگی خۆیان بۆ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن.

ئه‌و كاره‌ى هاوڵاتییه‌ ده‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بووه‌ و هه‌ر زوو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ و میدیاكانیش گرنگییان پێدا.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیپێكردووه‌ و ركابه‌رى له‌نێوان دۆناڵد تره‌مپ و كامالایه‌ بۆ بوون به‌ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا.

ع
Qaiwan
Qaiwan