کوردستانی
راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی نوسراوی ژمارە 24 لە 7/4/2020 وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی (407000000)چوار سەد و حەوت ملیۆن دینار تەرخانكراوە بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی كولە.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "ئەم بڕە پارەیە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری تەرخانكراوە بۆ هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی جۆرەكانی كولە و سن، سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكانی كشتوكاڵی پارێزگاكان و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڕە پارەیەكەیان بۆ تەرخانكراوە و ئاگاداریش كراونەتەوە كە لەكاتی پێویست دەست بە هەڵمەتەكە بكەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "جوتیارانی بەڕێز، ئاگادارین كەلەچەند ناوچەیەك سن هەیە و بەشێكی تر كولە، بۆیە لە چەند رۆژی داهاتوو هەڵمەتی قەڵاچۆكردنیان دەست پێدەكات بۆ پارێزگاری لە بەرهەمی ناوخۆییمان".
ئەوەشخراوەتەڕوو "وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە هەماهەنگی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی تر هەموو رێگایەیەكی گرتۆتەبەر لەپێناو پارێزگاری و برەودان بە بەرهەمی خۆماڵی لە ئێستادا و بەردەوامیش دەبێت".